دەست بە سەر شارەوانی قۆسەردا گیرا

دەسەلاتی ئاکەپە/مەهەپە دەستی بە سەر شارەوانی قۆسەری هەدەپەدا گرت.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا نیلوفەر ئەلیک یڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی قۆسەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و حسێن چام قایمقامی قۆسەری لە جێگەی دانا.

یڵماز ناڕەزایی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکەیان دەربڕی و چووە بەردەم باڵەخانەی شارەوانیەکە کە لە دوێنێ شەوەوە گەمارۆ دراوە. یڵماز هەوڵیدا بچێتە ناو باڵەخانەی شارەوانی بەڵام پۆلیسی تورک ڕێی لێگرت. نیلوفەر ئەلیک یڵماز داوای کرد بەڵگەی دوورخستنەوەکەی ئاشکرا بکرێت. پۆلیسی تورک پێی ڕاگەیاند، ئەگەر نایاسیی بێت، خۆتان چارەسەری دەکەن و دواتر دەتوانن سەردانی شارەوانی بکەن. کەی کاتی هات ئێوە دەتوانن بیبینن."

هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر تا ئێستاش لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانیە.

ف.ق