دەستپێشخەری گەلی کوردستان: هەموو شوێنێک دەکەین بە گۆڕەپانی خۆڕاگری

دەستپێشخەری گەلی کوردستان رایگەیاند، بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئەوان بڕیاری بەرفراوانکردنی خۆڕاگرییان داوە و جەختیشیان کردەوە، تا ئەو رۆژەی ئەنجامێک بەدەست نەهێنن، هەموو شوێنێک دەکەن بە گۆڕەپانی خۆڕاگری.

دەستپێشخەری گەلی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا جەختی کردەوە کە ئەمڕۆ رۆژی خۆڕاگری و رژانە ناو شەقام و چوونە ناو گۆڕەپانەکان.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:

"وەک ئاشکرایە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەوتنی گەورەیان بە خۆوە بینیوە و بە خۆڕاگری گەلەکەمان، رۆژ بە رۆژ دەستکەوتەکانیشمان زیاتر دەبن. سەردەستەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی خۆڕاگرییەکەی رێبەر و گەلەکەمان لە ناو بەرێت، لە هەموو شوێن و جێگایەک بەردەوامە لە هێرشەکانیدا. سەردەستەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە نە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و نە لە سەر ئاستی کوردستان هێچ هێزێکی نەماوە، ئیدی ناتوانێت ببێت بە جێگرەوە و هەڕەشە. وەکو هەموو فاشیزمێک لە کۆتایی تەمەنیدا شێت و هار دەبێت و ئاشکراشە کە ئەم فاشیزمەش بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات.

ئاگرکەوتنەوە لە ئیمرالی

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە لە گۆشەگیرییە توندکراوەکەی سەر رێبەرمان و بەو گۆشەگیرییەش دەیەوێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت. دواجاریش بە کەوتنەوەی ئاگر لە ئیمرالی، ئەم گۆشەگیرییە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

دەبێت فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ئەوە بزانێت کە گەلەکەمان هەمیشە بە دەوری رێبەرایەتی خۆی بووە بازنەیەک لە ئاگر و لەمەولاش بێدەنگ نامێنێت. هاوکات گەنجانی کورد بێدەنگ نامێنن و بە رۆحێکی فیدائی بۆ رێبەرایەتی خۆیان لە خۆڕاگریدا دەبن. هەروەها جەنگی گەل-ی شۆڕشگێریش لە سەر هەموو ئاست و شەقام و کۆڵان و گەڕەکەکان بەردەوام دەبێت. بونیادنانی ژیانی ئازاد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا تەنها بە شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتیمان بەدی دێت.

با هەموو شوێنیک بکەین بە گۆڕەپانی خۆڕاگری

لە سەر ئەم بنچینەیە دەبێت گەلانی کوردستان و تورکیا لە سەر هەموو ئاستێک یەک بگرن و ببن بە یەک رۆح و بۆ خۆڕاگرییەکی هاوبەش بۆ بونیادنانی تورکیایەکی دیمۆکراتیکیش، بە تایبەت بانگەوازی ئاڕاستەی گەنجان و ژنانی کورد و هەموو گەلان و دۆستانی خۆمان دەکەین کە بۆ شکاندنی گۆشەگیرییەکەی ئیمرالی و هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، هێزەکانمان یەک بخەین و ببین بە یەکدەنگ.

دەستکەوتی گەورە بە خۆڕاگری گەورە بەدی دێت. دەبێت هەموو گۆڕەپانێک بکەین بە بازنەی ئاگر و هەموو گەڕەکێک بەکەین بە قەلایەکی خۆڕاگری و لە دژی شەڕی تایبەت بە دەوری خۆرەکەمان ببین بە یەک و هێڵی خۆڕاگری و تێکۆشان گەشتر بکەینەوە."

ز.ش