دەستەی دەستپاکی،برا و کورێکی پارێزگاری کەرکووکی دەستگیرکرد
دەستەی دەستپاکی پارێزگای كەركوك ١٤ كەسی دەستگیرکرد لە دێوانی پارێزگاکە، لە نێوان دەستگیرکراوەکان برا و کوری ڕاکان سەعید جبوری پاریزگاری کەرکوک بەوەکالەت هەبوون.
دەستەی دەستپاکی پارێزگای كەركوك ١٤ كەسی دەستگیرکرد لە دێوانی پارێزگاکە، لە نێوان دەستگیرکراوەکان برا و کوری ڕاکان سەعید جبوری پاریزگاری کەرکوک بەوەکالەت هەبوون.
دەستەی دەستپاکی پارێزگای كەركوك 14 كەسی لە دێوانی پارێزگاری كەركوك دەستگیركرد لە نێوان دەستگیرکراوەکان كوڕ و برایەكی راكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت هەیە، ئەوەش بەهۆی چەند سكاڵایەك و بە تۆمەتی بەهەدەرادانی سامانی گشتی.
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەپێی سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستەی دەستپاکی ئەو 14 كەسەی لەنێو دیوانی پارێزگا دەستگیر كردو تائێستا ئازادنەكراون.
سەرچاوەكەیەکی تایبەت لە پاریزگای کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی(ANF) ڕاگەیاند " سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر بڕیاری دەستەی دەستپاکی ئەو 14 كەسە دەستگیركراون، بەهۆی ژمارەیەك سكاڵا لەسەر كەیسی گەندەڵیی و بەفیرۆدانی سامانی گشتی کەرکوک،
لەنێو دەستگیركراوەكاندا، برایەكی راكان سەعیدی جبوری تێدایە كە لێپرسراوی نوسینگەكەیەتی، لەگەڵ كوڕێكی راكان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت."
هەروەها هەر یەكە لە سەرۆكی بەشی ژمێریاری دیوانی پارێزگار و سەرۆكی لیژنەی وردبینی لەنێو دەستگیركراوەكاندان، ئەوانی تر فەرمانبەرن.
جێگای باسە لە سەر ئەم پرسەش هیچ بەرپرسێکی دێوانی پاریزگا ئامادەنەبوو لێدوان بدەن بۆ ڕاگەیاند.