دەستەی کتێبەکانی ئارژەن ئاری بەپێی یادەوەرییەکەی ئامادە کرا

نوێنەرانی وەشانگەی سوور کە پێشتر ٩ کتێبی شیعریی ئارژەن ئاری پێکەوە چاپ و بڵاو کردبوەوە وتی، بە هەستیارییەوە لە یادەوەری ئاری و بنەماڵەکەی بە ڕەنجێک ئامادە کرا.

دەستەی کتێبەکە لە ٩ کتێبی شیعری پێکدێت، لە نووسینی ئارژەن ئارییە کە یەکێک لە شاعیرە گرنگەکانی ئەدەبی مۆدێرنی کوردییە، لە نێوان ٢٨ی ئەیلول و ٦ی تشرینی یەکەم/ ٤ی ڕەزبەر و ١٤ی ڕەزبەر، لە حەوتەمین پیشانگای کتێبی ئامەد دەگاتە بەردەستی خوێنەران.

ئارەژن ئاری شاعیر، رۆژی ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٢/٨ی گەڵاڕێزان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. بەرهەمەکانی ئاری لە ساڵی ١٩٧٩ەوە لە سوێد، تورکیا و کوردستان لە چەندین گۆڤاری وەکو بەربانگ، کوردستان پرێس، نوودەم، چار، ڕەوشەن، نووبەهار، گوڵستان، کەڤان، تیرۆژ، پەیڤ، نووبوون و کاروان بڵاو دەبوەوە. ئاری لە وڵات و یەنی ئۆزگور پۆلەتیکاش دەینووسی. تا ئێستا ٩  کتێبی شیعری و ١٥ کتێبی دیکە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. هەندێک لە شیعرەکانی ئاری لە لایەن گۆرانیبێژە کوردەکان بوونەتە گۆرانی.

وەشانگەی سوور کە مافی چاپ و بڵاوکردنەوەی ٩ کتێبی ئاری وەرگرتووە، لە دەستەیەکدا چاپ کرد. کتێبەکە لە نێوان ٢٨ی ئەیلول و ٦ی تشرینی یەکەم لە حەوتەمین پیشانگای کتێب لە ئامەد دەگاتە بەردەستی خوێنەران.

رۆشۆ ڕۆناهی، نوێنەری وەشانگەی سوور وتی، خوێندکارەکانی ئاری دەیانەویست شیعرەکانی ئاری پێکەوە بن، دوای ئەوەی پەیوەندیان بە بنەماڵەی ئارییەوە کردووە، وەڵامێکی ئەرێنیان وەرگرتووە و دەستیان بە کارێکی لەو شێوەیە کردووە.

رۆناهی ڕاشیگەیاند، لە داهاتوودا بیر لەوە دەکەنەوە کە ٩ کتێبە شیعرییەکەی ئاری بە ڕێنووسی ئارامی و لاتینیش چاپ بکرێت.

رۆناهی وتیشی، لە قۆناغی چاپکردنی کتێبەکانی ئارژەن ئاری لەگەڵ بنەماڵەکەی ماوەیەکی درێژ کاریان کردووە، بیروباوەڕی بنەماڵەکە بۆ ئێمە گرنگ بوون. بنەماڵەکەی دەیانەویست کتێبەکانی شاعیرێکی وەکو ئارژەن ئاری، بە شێوەیەیکی پرۆفیسیۆنالی چاپ بکرێن. خۆی وەشانگە، یان خاوەن بەرهەمەکە ناتوانێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ بنەماڵە کار بکات. زۆر وەشانگە ڕێگە بەوە نادەن. چونکە ئێمە دەمانزانی بنەماڵەکەی لەسەر ئەو بابەتە هەستیارن، من لە سەرەتاوە تا کۆتایی لەگەڵ بنەماڵەکەی بەردەوام کارم کرد".