دەولەتی تورک لە وێرانشاری رحا ٣ هاووڵاتیی زیندانیکرد

لە ناوچەى وێرانشاری رحا ٣ کەس، کە لە ٤ی ئەیلولەوە دەستگیرکرابوون و ئەشکەنجە کرابوون، لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

هێزە ئەمنییەکانیى دەوڵەتی تورک لە ٤ی ئەیلول لە ناوچەى وێرانشاری رحا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٤ کەسیان دستگیرکرد و بردنیان بۆ ئاسایش و دوای ٩ رۆژ لە مانەوەیان و لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵیان لە ئاسایش دا رەوانەى دادگا کران.

حەمدوڵا ئەسەن تەمەن ٥٥ ساڵ، تەیب تەمەل تەمەن ٥٢ ساڵ و محەمەد سەعید یاردمجی تەمەن ٦٠ ساڵ و عومەر ئەردەم لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە بە تۆمەتى 'ئەندامبوون لە رێکخستن دا' و 'هاوکاریکردنی رێکخستن' لە ٤ی ئەیلول دا دەستگیرکران و دوێنێ رەوانەی دادگا کران.

عومەر ئەردەم لەلایەن دادگاوە بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرا، بەڵام سزای زیندانیکردن بەسەر ئەو ٣ کەسەى تردا سەپێنرا و رەوانەى زیندانی رحا کران.

بنەماڵەکانیان و پارێزەرانیان رایانگەیاند، ئەو ٣ کەسە دەستگیرکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و لە دەزگای ئاسایش دا ئەشکەنجە کراون. لەوبارەیەوە پەرلەمانتاری رحای هەدەپە پرۆژە پرسیارێکی ئامادە کردووە و بابەتى ئەشکەنجەدانی ئەو هاووڵاتییانە دەباتە پەرلەمان و لەوێ بۆ رای گشتیی باس دەکات.

ژ.ت