دەوڵەتی تورک شوێنەواری کۆمەڵکووژیی زیلان لە وان لە ناودەبات

دەوڵەتی تورک کە لە ساڵی ١٩٣٠ لە ناوچەی ئەردیشێ-ی وان کۆمەڵکووژیی زیلان-ی ئەنجامدابوو، دەستیگرت بەسەرعەردی دەیان گونددا و بەو ڕەنگە ڕێگەنادات کە گۆڕەبەکۆمەڵەکان ئاشکرا بکرێن.

لە کۆمەڵکووژیی زیلان ٨٩ سااڵ تێپەڕبووە کە دەوڵەتی تورک لەساڵی ١٩٣٠دا لەناوچەی ئەردیشی-ی وان ئەنجامی دا.

دەوڵەتی تورک هەتاکوو ئیستا لەسەرهیچ یەک لەو کۆمەڵکووژیی و ژینۆسایدانەی کە کردوویەتی لێپرسینەوەی لێنەکراوە و وڵامی نەداوەتەوە، بەپێچەوانەوە بە بیرکردنەوەی کۆمەڵکووژ وڕەگەزپەرەستانە هێشتا لەدژی مرۆڤایەتی تاوان ئەنجام دەدات.

دەوڵەتی تورک بۆئەوەی کە کۆمەڵکووژییەکی زێلانێ بشارێتەوە دەستی گرتووەبەسەر ئەوگوندانەدا و هێشتا ئەودۆخە بەردەوامە.

لەساڵی ١٩٣٠دا لە هەرێمی زیلان ٦٠ گوند سووتان و بەتەواوی لەناوچوون، بەهەزاران مرۆڤی بێ تاوان لەوگوندانە بەشێوازێکی دڕندانە کوژران.

بە پێی سەرچاوە فەرمییەکانی دەوڵەت ١٥هەزار کەس و بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان ٥٠ هەزارکەس لەو کۆمەڵکووژییەدا کوژراون.

دوای ئەو کۆمەڵکووژییە هەندێک گوند بەتەواوی کاول کران، کە تا ئیستاش ئاسەوارەکانی نەبینراوە. بێرهان، سارکۆی،بۆنێزلع، مێلک، گومێک، پێرنەشێن، شۆرێک، مێرشوود ژمارەیەک لەوگوندان کە بەتەواوی کاول بووون.

عەردەکانی گوندەکانی بێرهان، سارکۆی، بۆنێزلێ، مێلک، گۆمێکێ بەتەواوی لە قڕقیزەکان پاک کرایەوە و کە لەلایەن دەوڵەتەوە لەهەرێمەکە جێگیرکرابوون. کۆمەڵکووژیی گەرە گەورە لەو گوندانە ئەنجامدراوە و گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەو گوندانەدان.

ئەو خاک و زەوییانەی کە مابوون لە سەردەمی سلێمان دەمیرڵدا لە پرۆژەی بەنداوی کۆچکۆپرو کەوتە ژێرئاوە.

دەوڵەتی تورک ئەم جارەش بە بیانووی پرۆژەی (سانتراڵی هیدرۆ ئەلیکتریک) لە گردی زیلان بەنیازە بەتەواوی شوێنەواری ئەو کۆمەڵکووژییە بسڕێتەوە.

سەدات ئوولووگانا مامۆستای زانکۆ ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەت بۆئەوەی ئەوکۆمەلکووژییەی کە لەهەرێمەکەدا ئەنجامدراوە بشارێتەوە هەموو شتێک دەکات و وتی،"  دەبێت ئێمە لەدژی پرۆژەی ( سانتڕاڵی هیدرۆ ئەلیکتریک) بوەستینەوە، دەبێت کە ئێمە پاشماوەی ئەو کۆمەڵکووژییە بپارێزین."

ک-ش