ساڵێک و ٨ مانگ زیندانى بەسەر سوروجوی پەرلەمانتارى هەدەپەدا سەپێنرا

دادگای تورک ساڵێک و ٨ مانگ و ١٥ رۆژ سزای زیندانیکردنى بەسەر عایشە سوروجو پەلەمانتاریى هەدەپەى رحا دا سەپاند.

دانیشتنى دادگاکەى عایشە سوروجو بە پاساوی 'وەستانەوە لە بەرامبەر یاسای رێپێوان و خۆپیشاندان' لە ٦هەمین لقی دادگاى سزا قورسەکانى رحا بەڕێوەچوو.

سوروجو لەبەر ئەوەى بەشداریى لە مەراسیمى کردنەوەى ناوەندی ژنانى سارا لە شارەوانیى خەلفەتییە دەکرد بەشداریى دانیشتنەکەى دادگا نەبوو، لەبەر ئەوەش پارێزەرەکانى لە دادگاکە داوایانکرد، دانیشتنەکەی دادگا رابوەستێنرێت، چونکە موەکیلەکەیان کەسێکى پەرلەمانتارە.

سەرباری ئەوەش دەستەى دادگاکە دواى ناوبڕێکى کورت سزای ساڵێک و ٨ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانیکردنى بۆ سوروجو دەرکرد. دادگاکە ئامادەنەبوو دانیشتنەکەى و بڕیارى سزادانەکەى دوابخات، بەڵام رێگاى گرتنەبەری دۆزەکە لە دادگاى تێهەڵچوونەوە بە کراوەیى هێشتەوە.  

پارێزەرانى سوروجو رایانگەیاند، دۆسیەکەى عایشە سوروجو پەرلەمانتاری هەدەپەى رحا دەبنە دادگاى تێهەڵچوونەوە.

ر.م