دەوڵەتى تورک سەلیم ساداک -ی زیندانیکرد
سەلیم ساداک ئەندامى دەستەى دیوانى کەجەدە، کە لە پارێزگای رحا بەشداریی کاروباری هەڵبژاردنى هەدەپە بوو، لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا و دواتریش بڕیاری زیندانیکردنى بۆ دەرکرا.
سەلیم ساداک ئەندامى دەستەى دیوانى کەجەدە، کە لە پارێزگای رحا بەشداریی کاروباری هەڵبژاردنى هەدەپە بوو، لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا و دواتریش بڕیاری زیندانیکردنى بۆ دەرکرا.
سەلیم ساداک ئەندامى دەستەى دیوانی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) رۆژی ١٠ی ئاداری ٢٠١٩ لە ناوچەى وێرانشاری پارێزگاى رحا بەشداریى لە کۆبوونەوەى جەماوەریى هەدەپەی کرد و وتەیەکى پێشکەشکرد.
سەلیم ساداک لە دواى ئەوە لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا و دوێنێش سزای زیندانیکردنى بەسەردا سەپێنرا.
سەلیم ساداک لە ساڵى ١٩٩٤و لە کاتێکدا پەرلەمانتاری پارتى دیموکراسی (دەپ) بوو، لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا و ماوەى ١٠ ساڵ زیندانیکرا. لە ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر لیستى پارتى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (دەتەپە) بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى سێرت هەڵبژێردرا.
ر.م