دەوڵەتى تورک شیلادزێى بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک ناوچەى شیلادزێیان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

ئاژانسى هەواڵی رۆژنیوزی بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورک لە کاتژمێر ٩ی ئەم بەیانییەدا چیایى کوڕەژەهرۆ و دەوروبەری ئەو چیایەیان لە ناوچەى شیلادزێ بۆردومانکرد.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو شوێنەى بۆدرمانکراوە شوێنى ژیانی هاووڵاتییانى مەدەنیى ناچەکە. لەبارەى زیانەکانى بۆردومانکەوە هیچ لە بەردەست دا نییە.

 

ر.م