دەوڵەتى تورک لە جزیر قەدەغەکارییەکى نوێى بەسەر هاووڵاتییاندا سەپاند
پۆلیسەکانى دەوڵەتى ئاکەپە بە دوکاندار و کاسبکارانى ناوچەی جزیریان لە شرنەخ راگەیاندووە، نابێت لە کاتژمێر ١٢ى شەو بە دواوە دوکان و بازاڕ و شوێنى کارەکانیان کراوە بێت.
پۆلیسەکانى دەوڵەتى ئاکەپە بە دوکاندار و کاسبکارانى ناوچەی جزیریان لە شرنەخ راگەیاندووە، نابێت لە کاتژمێر ١٢ى شەو بە دواوە دوکان و بازاڕ و شوێنى کارەکانیان کراوە بێت.
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک، کە بە فەرمانى ئاکەپە دەجوڵێنەوە لە ناوچەى جزیر لە پارێزگاى شرنەخ لە بەسەر دوکانداران و کاسبکاراندا گەڕاون و پێیان راگەیاندوون، نابێت لە دواى کاتژمێر ٢٤:٠٠ەوە دوکانەکان و شوێنى کارکردنیان کراوە بێت.
پۆلیس لەبارەى ئەو قەدەغەکارییەوە هیچ بەڵگەیەکى نووسراوی بە دوکاندارەکان نەداوە و لە دواى ناڕەزایەتیى کاسبکاران و دوکاندارەکان، پۆلیسەکان پێیان راگەیاندوون، ئەوە فەرمانى قائیمقامە.
دواى ئەوەش دوکانداران و کاسبکاران سکاڵایان بەرزکردەوە و چوون بۆ سەردانى قائیمقام و بەربەرپرسانى ئەمنیى ناوچەکەیان، بەڵام دیسانەوە هۆکارێکى روون بۆ کاسبکاران و دوکاندارەکان نەخراوەتەڕوو و تەنها پێیان راگەیاندوون، کە بڕیارەکە کورتخایەن دەبێت.
دوابەدوای ئەو قەدەغەکارییە نوێیەى دەوڵەتى تورک لە جزیر، ئەوە ئاشکرابوو کە لە ناوەندی شرنەخ و چەند ناوچە و شوێنى تریش دوکانداران و کاسبکاران ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت بە شەوا دوکانەکان و شوێنى کار و کەسابەتیان دابخەن.
ر.م