لە کاتژمێر ٦ی بەیانیى ئەمڕۆوە لە ٢١ ناوچەی لیجە، پاسوور و فارقینى ئامەد هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا.
پێش ئەوەى قەدەغەکاری لە دژی هاووڵاتییان رابگەیەنرێت، سوپاى تورکی داگیرکەر لەو ناوچانە بە بەشداریى یەکەی تایبەت دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی کردبوو.
قەدەغەکاری و ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری شاری لیجە هەر یەک لە گوندەکانی حەمزە، جۆفتن، بەششت، گر، ئەنتاخ، بامتن، سنی و کێڵەگانیان دەگرێتەوە.
قەدەغەکاری و ئۆپەراسیۆنەکە لە سنووری شاری پاسوور هەر یەک لە گوندەکانى کامکان، چرک، تەمرانکەبر، مالامەکی، مالبازی، تەمرانساخر، گۆدەرن، شاڤوشان، کانکان، باران، ئاراشکان، شەرەفکان و کێڵگەکانیان دەگرێتەوە.
لە سنووری شاری فارقینیش گوندەکانى شێلما و جومات و کێڵگەکانیان بەر ئەو قەدەغەکارییە کەوتوون.
ر.م