دەوڵەتى تورک لە ٣١ ناوچەى جۆلەمێرگ قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند!

دەوڵەتى تورک لە ٣١ ناوچەى پارێزگاى جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان قەدەغەى هاتووچۆی بۆ ماوەى ١٥ رۆژ راگەیاند.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ لە ٣١ ناوچەى پارێزگاى جۆلەمێرگ قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند. ئەو قەدەغەکارییەى دەوڵەتى تورک ناوچەکانى گەڤەر، چەلێ، شەمزینان و جۆلەمێرگ دەگرێتەوە.

قەدەغەکارییەکەى دەوڵەتى تورک بە پاساوی "ئاسایشی هاووڵاتییانى مەدەنی" بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ر.م