دەوڵەتى تورک لە چەولیک ٣ کەسی دەستگیرکرد

سەربازانی دەوڵەتى تورک لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییدا لە دژی گەلی کورد لە چەولیک ٣ کەسیان دەستگیرکرد. یەکێک لە هاووڵاتییە دەستگیرکراوەکان تەمەنی ٦٧ ساڵە.

سەربازانى سوپای تورک لە گوندی گۆزەلەر سەر بە ناوەندی چەولیک هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان. سەربازەکانى سوپای تورک بە پاساوی ئەوەى "سیخوڕیتان لەسەر کراوە" ئەو هەڵکوتانەیان ئەنجامدا.

سەربازەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لەو هەڵکوتانەیاندا محەمەد مۆرسومبولی تەمەن ٦٧ ساڵ، سیدار سەرینیەل و مەزڵوم سەرینیەل-یان دەستگیرکرد. ئەوە لە کاتێکدا محەمەد مۆرسومبولی تەمەن ٦٧ ساڵ نەخۆشیی ئالرژیی هەیە. ئەو ٣ هاووڵاتییە دەستگیرکراوە لەلایەن سەربازەکانەوە بران بۆ فەرماندەیی جەندرمەى چەولیک.

ژ.ت