دەوڵەتى تورک هاوسەرۆکی دەبەپەى لە جزیر دەستگیرکرد

سەڵاحەدین کۆلانچ هاوسەرۆکى پارتى دیموکراتیکى هەرێمەکان (دەبەپە) لە شاری جزیرى پارێزگاى شرنەخی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا.

سەڵاحەدین کۆلانچ هاوسەرۆکى دەبەپەى جزیر کە دوێنێ بۆ وەرگرتنى وتە چووبوو بۆ ئاسایشی جەندەرمە، لە بارەگاى ئاسایشى جەندەرمەى دەوڵەتى تورک دا دەستگیرکرا.

راگەیاندرا، لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەکردن لە سەڵاحەدین کۆڵانچ دەوڵەت دەیەوێت وتەش لە گولەر تونچ هاوسەرۆکى هەدەپەى جۆلەمێرگ وەربگرێت.

ر.م