دەوڵەتى تورک ٢٢ ناوچەى شرنەخی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ٢٢ ناوچەى لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، کە ناوەندی شرنەخ و ناوچەکانى جزیر و سلۆپی دەگرێتەوە، بۆ ماوەى ٣ رۆژ لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ٢٢ ناوچەى لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، کە ناوەندی شرنەخ و ناوچەکانى جزیر و سلۆپی دەگرێتەوە، بۆ ماوەى ٣ رۆژ لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.
ئەو قەدەغەکارییە لەلایەن پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە شرنەخ راگەیاندراوە.
پارێزگاری دەوڵەتى تورک رایگەیاند، ٢٢ ناوچە لە ناوەندی شرنەخ و ناوچەکانى جزیر و سلۆپی لە ١٣ی تەممووزەوە تاوەکو ٢٦ی تەممووز هەموو جۆرە هاتوچۆیەکیان تیادا قەدەغە دەکرێت و هاووڵاتییان ناتوانن بچنە ئەو ناوچانە یان لە ناوچانە بێنە دەرەوە.
ژ.ت