دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ناوچەی زینی وەرتێی بۆردومانکردەوە
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر سنووری زینی وەرتێی بۆردومانکردەوە، کە لەم رۆژانەدا ناکۆکیی زۆر بەهۆی جێگیرکردنی هێزێکى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەسەر زینی وەرتێ دروستبووە.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر سنووری زینی وەرتێی بۆردومانکردەوە، کە لەم رۆژانەدا ناکۆکیی زۆر بەهۆی جێگیرکردنی هێزێکى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەسەر زینی وەرتێ دروستبووە.
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٠٤:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ چیای ئەحمەدیان لە نێوان گوندی زارگەلی و زینی وەرتێی قەندیل بۆردومانکرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو بۆردومانە هیچ زیانێکى مرۆیی لێنەکەوتوەتەوە، بەڵام زیانی مادیی هەبووە.
چیای ئەحمەد شوێنێکە، کە دانیشتوانى زارگەلی و زینی وەرتێ و خەڵکی ناوچەکانى تر لەگەڵ هاتنی بەهاردا بۆ کۆکردنەوەى چەندین جۆر گژوگیا و گوڵ رووی تێدەکەن، بەڵام بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانى مەدەنیی ئەو سنوورە و ناتوانن سوود لە سەرچاوە سروشتییەکانى ناوچەکانى خاکی خۆیان وەربگرن.
هێرشەکەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە کاتێکدایە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هێزێکى سەربازیی بردووەتە سەر زینی وەرتێ و ئەوەش ناکۆکیی زۆری لێکەوتووەتەوە. ئەو جموجوڵە سەربازییە لەو سنوورەدا، کە بە هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتى تورک ئەنجام دەدرێت، وەک هەوڵێک بۆ دژایەتیکردنی پەکەکە لێکدەدرێتەوە.
ژ.ت