دەوڵەتى تورکیا لە نسێبین دەستیکرد بە هێرش و قەدەغەى هاتوچۆشی راگەیاند

هێزەکانى دەوڵەتى تورکیا لە گوندی بادب لە ناوچەى نسێبین دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد. هاتوچۆشیان لە هاووڵاتییان و ناوچەکە قەدەغە کرد.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە ناوچەکەوە بە دەستمان گەیشتووە، سوپاى تورکیا لە گوندی بادب لە ناوچەى نسێبینى مێردین دەستیکردووە بە ئەنجامدانى هێرشى زەمینى و ئاسمانى.

ئەو ناوچەیە کە کراوەتە ئامانجی هێرشەکانى سوپاى تورکیا لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە "قەدەغەى هاتوچۆیان" تیادا راگەیاندرا.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، لەو گوندەدا دەنگى چەک و تەقە دەبیسترێت، بەڵام ئەنجامى دەنگى تەقەکان دیار نییە.

ر.م