دەوڵەتى تورکیا هێرشى کردە سەر شێلادزێ و ٣ برا بێسەروشوێن بوون
لە دواى هێرش و بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر شێلادزێ ٣ برا بێسەرشوێن بوون. نیگەرانیى ئەوە هەیە، کە ئەو ٣ برایە شەهید کرابن.
لە دواى هێرش و بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر شێلادزێ ٣ برا بێسەرشوێن بوون. نیگەرانیى ئەوە هەیە، کە ئەو ٣ برایە شەهید کرابن.
لە دواى هێرش و بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر شێلادزێ ٣ برا بێسەرشوێن بوون. نیگەرانیى ئەوە هەیە، کە ئەو ٣ برایە شەهید کرابن.
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ٦ رۆژ لەوە پێش واتە ٨ى نیسان / ١٩ى خاکەلێوە، گوندى نێروە سیتۆ لە شارۆچکەى شێلادزێ لە سنوورى شارى ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک-یان بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەى سوپاى تورکیاى داگیرکەردا زیانێکى زۆر بە ماڵ و موڵکى هاووڵاتیانى ئەو گوندە گەیشتبوو.
لە دوای ئەو بۆردومانە ٣ برا لە شێلادزێ بێسەروشوێن بوون. لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە دەستنەکەوتووە. ماوەى چەند رۆژە بنەماڵەکەیان و هاووڵاتییەکانى ئەو گوندە بەدواى ئەو ٣ برایەدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێکیان نییە.
ئەو ٣ برایە ناوەکانیان بریتییە لە رەمەزان محەمەد، تاهیر محەمەد و مەجید محەمەد و لە رۆژى بۆردومانەکەدا لە زەوییەکەى خۆیاندا لە گوندى نێروە سیتۆ کاریان دەکرد.
نیگەرانى لە "کۆمەڵکوژکردنیان"
بەپێى زانیاریى هاووڵاتیانى ئەو گوندە، کاتێک ئەو ٣ برایە لەسەر زەوییەکەیاندا سەرقالى کارکردن بوون، فڕۆکە جەنگییەکان ئەو سنوورەیان بۆردومان کردووە. هاووڵاتیان لە دواى بۆردومانەکە چوونەتە شوێنى کارکردنى ئەو ٣ برایە و هێسترەکانیان و کەلوپەلەکانیان لەسەر زەوییەکەدا دۆزیوەتەوە، کە بەهۆى بۆردومانەکەوە هێسترەکان کوژرابوون.
دانیشتوانى ئەو ناوچەیە باسى ئەوە دەکەن، کە گومانیان لەوە هەیە ئەو ٣ برایە بەهۆى بۆردومانەکانەوە شەهید بوو بن.
درۆیەکى تری میدیاى تورکیا
میدیای تورک دیمەنێکیان بڵاوکردووەتەوە و ئیدعاى ئەوە دەکەن، کە ئەو دیمەنە، دیمەنی گەریلاکانى پەکەکەیە. دیمەنەکە لە ئاسمانەوە و بە فڕۆکە تۆمارکراوە، بەڵام خاڵى سەرنجڕاکێش ئەوەیە، جگە لە چەند هاووڵاتییەکى گوندی هیچ گەریلایەک لە دیمەنەکەدا نابینرێت. لە دیمەنەکەدا هاووڵاتیانى گوندى دەبینرێن، کە لە زەوییەکانى خۆیاندا سەرقاڵى بارکردنى هێسترەکانیان. دواى بۆردومانکردنى ئەو ناوچەیە، هێسترەکان بەکوژراوى دۆزرانەوە، بەڵام هاووڵاتییە گوندییەکان بێسەروشوێنن.