دەوڵەتى تورکیا ٢٦ ناوچەى چەولیگى لە هاووڵاتیان قەدەغەکرد
دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە چوارچێوەى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازیدا، ٢٦ ناوچەى پارێزگاى چەولیگى باکوورى کوردستانى بۆ ماوەی ٢ هەفتە کرد بە "ناوچەى تایبەتى ئەمنیى کاتی".

دەوڵەتى تورکیای داگیرکەر ٢٦ ناوچە و ناوەندى پاریزگاى چەولیگى باکوورى کوردستانى لە رۆژى ٣٠ى نیسان بۆ ١٤ى ئایار / ٩ى گوڵان بۆ ٢٤ى گوڵان کرد بە "ناوچەی ئەمنیى تایبەتى کاتی".
ئەو ناوچە و ناوەندانەى لە هاووڵاتییان قەدەغەکراون بریتین لە:
ئۆرتاچاناک، زۆزانى حەسەن، گردی حەسارێ، فەراتان، زۆزانی چڕێ، ناوچەى دۆڵی مەردیوانێ، چیاکانى شەیتان، دۆڵەى شەیتانى سەر بە ئازاخپێرتێ، ئیلبەی، دۆڵى مەلتەپە، ناوچەى سەڤکار، ساخگۆزە، بیویکچای، یەنی یازی، دیکپنار، دەرمان و ناوچەى شەکەرانی سەر بە سنووری داراهێنێ، لە ناوچەکانى یەنی باشباک – دۆگیویەلی سەر بە ناوچەى بۆنگلانێ، دۆڵى نۆریڤانک – دۆڵی تاهکیم (دۆڵی پۆهوسێ)، دارستانى کڕکۆی، دەوڵی ماناڤ و ناوچەى گیونشلیکن گۆکچەبالى ناوچەى کۆرخۆلێ، چۆماک دەرەسی لە ناوچەی گێخایى، ناوچەى کانی رەش، ناوچەى کارا جەهەنەم ئۆرمانلی، ناوچەى دارستانەکانى زۆزانی ئاکیملی لە سنووری یەدیسویى.