دەوڵەتى داگیرکەری تورک سزای ٦ ساڵ زیندانیى بەسەر راجی بیلیجی دا سەپاند

دەوڵەتى داگیرکەری تورک سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەر راجی بیلیجی ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى کۆمەڵەى مافەکانى مرۆڤ (ئیهەدە)دا سەپاند.

بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا دۆز لە دژی پارێزەر راجی بیلیجی ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی کۆمەڵەى مافەکانى مرۆڤ (ئیهەدە) کرایەوە و دانیشتن لەبارەى بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە لە ٥هەمین دادگای سزا قورسەکانى ئامەد بەڕێوەچوو.

بیلیجی و پارێزەرەکانی و ژمارەیەک زۆر لە پارێزەران و داکۆکیکارانى مافەکانى مرۆڤ بەشداریی دانیشتنەکە بوون. داواکاری گشتی داوایکرد، ١٥ ساڵ تاوەکو ٧ ساڵ سزای زیندانیکردن بەسەر بیلیجی دا بسەپێنرێت. دەستەى دادوەریی دادگاکە لە ئەنجامدا بە تۆمەتى 'ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەر راجی بیلیجی دا سەپاند.

ژ.ت