ئەمڕۆ، بۆ جاری ٧١٨یەمین، داواکاریی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بۆ سەردانیکردنی زیندانی ئیمرالی ڕەتکرایەوە.
داواکاری سەردانی ئیمرالی، لەلایەن مەهدی ئۆزتوزن، نەورۆز ئایسەل و سەربای کۆکلو، سێ لە پارێزانی ئۆجالانەوە، ئاراستەی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا کرابوو، بەڵام داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسا داواکەی ڕەتکردەوە.
هەفتەی ڕابردووش، ٢٨-١٢-٢٠١٧، سێ پارێزەری دیکەی ئۆجالان، ڕەزان ساریجا، فایق ئۆزگور و فواد جۆشاجاک، داواکاری بینینی ئۆجالان-یان کردو داواکەیان ڕەتکرایەوە.
جێی ئاماژە پێکردنە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا، ٧١٨ جار، داواکاریی بینینی ئۆجالان، بە بیانووی "خراپی کەشوهەوا ، خراپ بوونی کەشتی، کەشتی لە ڕاهێناندایە و باری نائاسایی"، ڕەتکراوەتەوە.
ڕێگا نەدان بە بینینی ئۆجالان، بووەتە هۆکاری ئەوەی دەیان هەزار کورد لە کوردستان و وڵاتانی دەرەوە، بە بەردەوامی خۆپیشاندان و چالاکی ناڕەزایی دژی حکومەتی ئاکەپە ئەنجام بدەن