لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە ناوچەى باغلەری ئامەد ٥ پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و لەو هەڵکوتانەدا ٥ کەسی یەک بنەماڵەیان دەستگیرکرد.
باوکی ئەو بنەماڵە بە ناوی مەزهەر، منداڵەکانی بە ناوی حەسرەت، بوشرا، رۆژهەڵات و رۆژبین دەمیر بە بیانوی 'ئەندامبوون لە رێکخستن دا' دەستگیرکران.
لە دوای ئەوەى وتە لە هەر ٥ کەسی ئەو بنەماڵەیە وەرگیرا، داواکاری گشتی داوای کرد هەر هەموو ئەو ٥ ئەندامەى ئەو بنەماڵەیە زیندانی بکرێن. لە ئەنجامدا دادگای تورک بڕیاریدا رۆژهەڵات دەمیر زیندانی بکرێت و مەزهەر دەمیری باوکی ئەو ٤ کچە و هەروەها حەسرەت، بوشرا و رۆژبین بە مەرجی مانەوەیان لە ژێر چادێریی دادگادا ئازاد بکرێن.
ژ.ت