هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ناوەند و ناوچەکانی بەدلیس و ٥ کەسیان دەستگیرکرد. دوای وتەلێوەرگرتن بێریڤان ساز ئازاد کرا، بەڵام شەریف چۆبان، باری کاراکوزو و هاڤزولها ئەرکۆچ لە دواى لێکۆڵینەوەى ئاسایش رەوانەى دادگا کران.
هەروەها سانی گیونەری کە لە چوارچێوەی هەمان ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا و بۆ هەمان دۆسیە لە ئیستەنبول دەستگیرکرابوو، لە رێگەى سیستمی تەلەفزیۆنى داخراوی ئینتەرنێتی لە ناو زیندانەوە بۆ دادگا (SEGBÎS) لەلایەن دادگاوە وتەى لێوەرگیرا.
دوای ئەو لێپرسینەوانە دادگای سزای سوڵح لە بەدلیس سزای زیندانیکردنی بەسەر شەریف چۆبان، باری کاراکوزو، سانی گیونەری و هاڤزولها ئەرکۆچ دا سەپاند. چۆبان و کاراکوزو و ئەرکۆچ رەوانەى زیندانی بەدلیس کران، بەڵام ئەوە روون نەبوویەوە، کە گیونەری رەوانەى کام زیندان کراوە.
ژ.ت