دەوڵەتی تورک چەمانکێ، گارە و ئاڤاشینی بۆردوومان کرد

هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١٩ی تشرینی دووەم، دەوروبەری شارۆچکەی چەمانکێ و هەرێمەکانی گارە و ئاڤاشینی بۆردومان کرد.

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکە بەم شێوەیەیە:

"فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، ١٩ی تشرینی دووەم هێرشی ئاسمانیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لەو چوارچێوەیەدا؛

کاتژمێر ٩:٠٠ و ١٦:٣٠دا، فڕۆکە جەنگییەکان دەوربەری شارۆچکەی چەمانکێ-یان بۆردومان کرد.

لە نێوان کاتژمێرەکانی ١٦:٠٠ و ١٧:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکان گوندی یەکمالێ-ی ناوچەی گارە-یان بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکان کاتژمێر ١٧:٠٠ دەوروبەری وەرخەلێ-ی ناوچەی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.

لە دەرەنجامی ئەو هێرشانەدا، هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە."

ف.ق