دەوڵەتی تورک ڕیگا بە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی جوودی نادات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕیگا بە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی جوودی نادات. ئاگر بڵاو دەبێتەوە.

دوێنێ شەو لە بەرزاییەکانی گوندی ڕەمۆ و سپیندارۆکێی سەر بە ناوەندی شڕنەج لە بناری چیای جوودی ئاگر کەوتووە. ئاگرەکە وردە وردە لە هەرێمەکە بڵاودەبێتەوە.

گوندنشینان دەیانەوێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن بەڵام بەرپرسەکان ڕێگا نادەن دەستوەردان بکەن.
هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نازانرێت و تا ئێستا کەس هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی نەداوە.
ز.ش