دەوڵەتی تورکیا لە ئامەد ١٣ کەسی زیندانیکرد

دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد و ٨ شاری تردا ئۆپراسیۆنێکى تری پاکتاوی سیاسیى لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا. رۆژی پێنجشەممە ١٣ کەس لە دەستگیرکراوانى ئەو ئۆپراسیۆنە، کە یەکێکیان رۆژنامەنووسە برابوونە بەردەم دادگا و سزاى زیندانیان بەسەردا سەپێنرابوو.

لە ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیى رۆژی ٩ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨دا، کە دەوڵەتى تورکیا لە دژی گەلی کورد ئەنجامیدا ٢٥ کەس دەستگیرکرابوون. ئەو کەسانە لە ئامەد برانە بەردەم دادگا. کیبرییە ئەڤرەنی رۆژنامەنووس و ١٢ کەسی تر لەو دەستگیرکراوانە لەلایەن دادگاوە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا و ١٢ کەسی تریش ئازاد کران.

دادگا وەک هەموو دۆسیەکانى تر کە بە شێوەى میزاجی و بەدەر لە ماف و یاساکان مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا دەکات ئەمجارەش بە پاساوی "ئەندامێتى لە رێکخستن" دا بڕیارى زیندانیکردنى بۆ ئەو ١٣ کەسە دەرکرد.

ناوی ئەو کەسانەی زیندانیکراون بریتین لە: کیبریە ئەڤرەن، بەهجەد ئینە، جەلال یوڵداش، ئەدا بازانجر، هولیا بیچەن، حەسرەت ئاڵپ، سەرجان دۆغان، عالییە تۆک، ئەلیف هاڕا، نەڤریە چول، کیومرو تۆکای، رەفات رۆنی، محەمەد تەمیزیوز.

ناوی ئەو کەسانەى ئازاد کراون بریتین لە: عەباس چەلیک، ئەمروڵا کاپڵان، دەریا ئاسلان، دیدار چەشمە، دڵناز ئەکمەکچی، سەحر تومەر، پنار ساکک تەکین، سەلما مەتین، ئەیلەم جەیلان، تورکی گوڵتەکین، قەدرییە ئۆزجانلی، محەمەد ئای.

چاوەڕێ دەکرێت سیاسەتمەدارە دەستگیرکراوەکانى تریش دەستە دەستە ببنە بەردەم دادگا.

ر.م