دەوڵەتی تورکیا لە وان ١٥ کەسی زیندانیکرد

دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیى گەلی کورد دا لە وان ١٥ کەسیان دەستگیرکرد، کە ٣ کەسیان ئەنجوومەنی گەڕەکەکانن.

پۆلیسی دەوڵەتى تورکیا لە رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینى یەکەمدا هەڵیانکوتابوویە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ناوەندی مەدەنی لە لە شارەکانى وان، ئیستەنبول، ساکاریا، بورسا، چاناکەلە و ئەنتالیا.

تەنها لە شاری وان ٤٠ کەسیان لەو هەڵکوتانەیاندا دەستگیرکردبوو، ئەمڕۆ دادگاى دەوڵەتى تورکیا سزای زیندانیکردنى بەسەر ١٥ کەسیاندا سەپاند.

پاساوی دادگا بۆ سەپاندنى سزاى زیندانیکردن بەسەر ئەو ١٥ هاووڵاتییەدا "ئەندامبوون بوو لە رێکخستن" دا. لەو ١٥ کەسە ٣ کەسیان ئەنجوومەنى گەڕەکەکانن.

ر.م