دەوڵەتی تورکیا هاوشێوەی حکومەتی ئێران ئاگر لە دارستانەکان بەردەدا

سوپای داگیرکەری تورکیا کە دەستی کردووەتە بۆردمانی چیاکانی پیلەموورا-ی و بەو هۆیەوە ئاگری لەدارستانەکانی ئەو ناوچەیەدا بەرداوە.

لە ئۆنتۆڕاڵ-ی ناوچەی پیلەموورا-ی دەرسیم بە هۆی بۆردمانی هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئاگرێکی مەزان دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە و هەتاکو دەڕوات پەرە دەستێنێت. ئەو ئاگرە هەمو چیاکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتە بەر.

سوپای تورکیا ڕێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادات.

ئەو ناوچەیە بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی چۆلکراوە، سوپای تورکیا بە بیانوی باری ئەمنی ڕێگە بە دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە نادات کە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

هاووڵاتیانە کە هاتبوون ئاگرەکە بکەژێننەوە لە لایەن سوپای تورکیاوە بڵاوەیان پێکرا و ڕێگەیان نەدا کە نزیکی ئەو هەرێمە ببنەوە.