روکەن: خۆڕاگری ژنان، فاشیزم و گۆشەگیری تێکدەشکێنێت

زەرین روکەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند، خۆڕاگری ژنان، ئازادی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و گۆشەگیری و فاشیزمیش تێکدەشکێنێت و وتی:"هێزێکی گەورەمان هەیە و کاتی ئەوە هاتووە ئەو هێزە بەکار بهێنین."

زەرین روکەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە بە بۆنەی هاتنی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنانی تێکۆشەر، پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کرد و وتی:"ئەمڕۆ بزوتنەوەی ئازادی ژنان خاوەنی هێزێکی وەهایە کە لەو هێزەی لە ئێستادا لە ئارادایە، زۆر زیاترە. کاتی ئەوە هاتووە کە ئەو هێزەی هەمانە، بە شێوەیەکی چالاک بەکاری بهێنین. ٨ی ئازار بەرچاوترین پێناسەی ئەمەیە، ئێمە لە قۆناغێکی مێژووییداین. ٨ی ئازار رۆژی خۆڕاگری و تێکۆشانی هەموو ژنانە. من لەو باوەڕە دام کە لەم رۆژەدا ئەو هێزەی خۆڕاگری و تێکۆشانەی هەمانە، بە باشترین شێوە بەرجەستەی دەکەین. بڕوام وایە ئەم گیانی خۆڕاگری و خۆبوونە لە چوار پارچەی کوردستان و تورکیا و جیهان بڵاو دەبێتەوە. تەلیسمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بووەتە درووشمی هاوبەشی هەموو ژنان. بە ٨ی ئازار و بە رۆحی خۆڕاگری و تێکۆشان، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێک دەشکێت."  

'راپەرینی ژنان، گۆشەگیری دەشکێنێت'

لە بەردەوامی قسەکانیدا روکەن وتی:"من لەو بڕوایەدام کە بە راپەرینی ژنان، دەتوانین گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بشکێنین. هاوکات گۆشەگیری سەر کۆمەڵگا و هەموو مرۆڤایەتی تێک دەشکێت. ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئازادی هەموو کۆمەڵگا و ژنانە. ٢٠٢٠ بە تێکۆشانی ژنان و گەلان، ئەمە دەستەبەر دەبێت.

'ژنان لە ٨ی ئازاردا رەنگ دەدەنەوە'

روکەن تیشکی خستە سەر بۆنەی نەورۆز و وتی:"بە هۆی ئەوەی ئەم بۆنەیە پێش نەورۆزیشە زۆر گرنگە. بە خۆڕاگری و تێکۆشانی نەورۆز بە پێشەنگیی ژنانی کورد و ژنانی هەرێمەکە ستارتی ٨ی ئازار دەدەن. ئێمە لە ئێستاوە دەبینین ژنان لە چوار پارچەی کوردستان، لە تورکیا، لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستارتی ٨ی ئازاریان دا. لە ئێستاوە جۆش و خروشێکی گەورە دروست بووە. لە هەموو جێگایەک لە چاوەڕوانی ٨ی ئازاردان."

'پارادیگمای رێبەرایەتی بووە بە دەستنیشانکەر'

روکەن هەروەها تیشکی خستەی سەر پارادیگمای ژنان کە لە لایەن رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانەوە پێشکەش کراوە و وتی:"بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم، ژنەلۆژی کە رێبەرمان بۆ ئازادی ژنان پێشکەشی کردووە، لە شۆڕشی هۆشمەندی و گواستنەوەی پارادیگما دا بووە بە دەستنیاشانکەر. پارادیگمای نوێ کە رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان پێشکەشی کردووە، رێگایەکی نوێی خستووەتە بەردەم ئەم سەردەمەمان و سنوورەکانی تێپەڕاندووە و لە ئاستێکی گەردوونیدا کاریگەری خۆی هەیە."

روکەن لە بەردەوامی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و رایگەیاند، مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بۆ ئەوەی رێ لە مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک بگرێت، هەوڵی سنووردارکردن و لەناوبردنی دەدات و وەکو قۆناغێی نوێ پلانگێری هاتووەتە ئاراوە و وتی:"ئەشکەنجەی گۆشەگیری کە وا ٢٢ ساڵە لە سەر رێبەر ئاپۆ سەپێندراوە، ئەمجامەکەیەتی."

روکەن وتی:"ژنانی کورد هۆشیارن و ئاگایان لەمە هەیە. نەک تەنها ژنانی کورد، بەڵکور هەموو ژنانی جیهانیش ئەم پێشکەوتنە دەبینن و پێشوازیشی لێ دەکەن. گۆڕانکاری پارادیگما، سووربوون لەسەر گەشەکردنی ژنولۆژی لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان و هەروەها سووربوون لەسەر تێکۆشانی دژی ئەم پلانگێرییەی لە ئارادایە، سووربوونمان لەسەر ئەوەی ئەشکەنجە و گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بشکێنین و ئازادبوونی، بەهێزتر کردووە."

'رێبەر ئاپۆ موهەندیسی تیۆریی ئازادی ئێمەیە'

زیرین روکەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە، موهەندیسی تیۆری ئازای، رێبەر ئاپۆیە. موهەندیسی بە سوپابوونی ژنان، بە پارتیبوونی ژنان، بۆ ژیانێکی هاوبەش و ئازاد، پرۆژەی گۆڕینی زوڵم و ژنولۆژی، رێبەر ئاپۆیە. ژنانی جیهان تا چەند نزیک دەبنەوە لە بزوتنەوەی ژنان، هێندە نزیک دەبنەوە لە فەلسەفەی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و زیاتر پێی ئاشنا دەبن و خاوەنداری لە بیر و بۆچوونی رێبەر ئاپۆ دەکەن. ژنان لە بارەی ئازادی رێبەر ئاپۆ خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن."

'خۆڕاگری ئازادی لەگەڵ خۆیدا دێنێت'

لە کۆتایی قسەکانیدا روکەن جەختی کردەوە کە، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ بۆ ئەوەی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بە تەواوەتی بشکێت و بۆ کۆتایی پێهێنان بە قڕکارییەکانی فاشیزم، رۆڵێکی گرنگ و چارەنووسساز دەبینێت و وتی:"لەم چوارچێوەیە دا دروشمی بزوتنەوەمان کە بریتییە لە 'تێکۆشانی ژنان خۆ بوونە، خۆڕاگری ئازادییە'. واتە ژنان بە خۆڕاگری ئازاد دەبن. بە خۆڕاگری گۆشەگیری تێک دەشکێت. بە خۆڕاگری فاشیزم هەڵدەوەشێتەوە. بە خۆڕاگری ژنان و گەل بە گشتی دەگەن بە ئازادی. لەگەڵ ٨ی ئازار خۆڕاگری بەرفراوانتر دەبێت و لەگەڵ نەورۆزیش دەگاتە باڵاترین ئاست."

ز.ش