رژێمى ئێران کۆڵبەرێکى ترى کوشت

هێزەکانى ئێران لەسەر سنوورى نەوسود لە پارێزگاى کرماشان کۆڵبەرێکى کوردیان لەسەر تاشەبەردێکى گەورەیەوە هەڵدایە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانى لە دەستدا.

هێزەکانى ئێران لەسەر سنوورى نەوسود لە پارێزگاى کرماشان کۆڵبەرێکى کوردیان لەسەر تاشەبەردێکى گەورەیەوە هەڵدایە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانى لە دەستدا.

لە سنوورى نەوسود لە شارى پاوە لە پارێزگاى کرماشانی رۆژهەڵاتى کوردستان، هێزەکانى رژێمى ئێران بۆسەیەکیان بۆ کۆڵبەران دانا. محەمەد کەریم رەحمانی لەو بۆسەیەدا دەستگیرکرا و لە دواى ئەشکەنجدانێکى زۆر، لە تاشە بەردێکەوە هەڵیاندایە خوارەوە.

محەمەد کەریم رەحمانى بەهۆى ئەشکەنجدانى زۆرەوە و هەروەها بەهۆی هەڵدانەخوارەوەى لەسەر تاشەبەردێک لەلایەن هێزەکانى رژێمى ئێرانەوە، گیانى لە دەستدا.

ئەو کۆڵبەرە خەڵکى گوندی لۆن ساداتی شارى کامیاران بووە و بۆ بژێویى ژیانى رووی لە کۆڵبەری کردووە.

رژێمى ئێران لە دواى ئەوەى ماوەى نزیکەى ٨ مانگە سنوورەکانى داخستووە و باجی لەسەر کاڵاکان زیاتر کرد، هێرشەکانیشی بۆ سەر کۆلبەران زیاتر کردووە.

کۆڵبەران و دوکانداران و کاسبکارانى رۆژهەڵاتى کوردستان ماوەى ٢٥ رۆژ بەردەوامن لە مانگرتن و تا ئێستا رژێم و بەرپرسەکانى وەڵامى داواکاریى ئەو هاووڵاتییانەیان نەداوەتەوە.

ر.م