رژێمى تورکیا باری نائاسایى لە چەولیک درێژ کردەوە!

رژێمى تورکیا بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازی ٢٦ ناوچەى چەولیکى لە ٢٨ی ئابدا کرد بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" و ئەو قەدەغەکارییە نەک کۆتایى پێنەهات، بەڵکو تاوەکو رۆژی ١١ی تشرینى یەکەم درێژکرایەوە.

دەوڵەتى تورکیا لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٨دا ٢٦ ناوچەى و ناوەندی چەولیکى کرد بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەتی کاتی". بەپێى راگەیاندراوى پیشووتری دەوڵەتى تورکیا دەبوایە ئەو ناوچە ئەمنییە تایبەتە کاتییە کۆتایى پێبهاتایە، بەڵام دەوڵەتى داگیرکەری کۆمارى تورکیا ماوەى قەدەغەکارییەکەى تاوەکو رۆژی ١١ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ درێژ کردەوە.

هۆکاری درێژکردنەوەى باری نائاسایى لە چەولیک بۆ بەردەوامیى دان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر گەڕێندراوەتەوە.

ناوچە قەدەغەکراوەکانى چەولیک بریتین لە: ناوەندی چەولیک ئۆرتا چانکا، کوێستانی حاسار، شاخی حاسار، فەراتان، کوێستان چر، رووباری مەردیڤەن. ناوچەى رووباری مۆنچۆ ناوچەکانى ئازاخپێرت، چیاى شەیتان، چەمی شەیتان، ئیلبەی، ناوچەى دۆڵی ماڵتەپە (سەڤکار)، دارا هێنێ، ساگگۆزە، بیوک چاگ، یەنی یازی، دیکپنار، ناوچەکانى دەرمان و شەکەران، بۆنگلان، یەنی باشاک – دۆغویەلی، کۆرخۆل، چەمی هۆریڤانیک – چەمی تاهکیم (دۆڵی پاهوس)، دارستانى کرکۆی، چەمی ماڤ و گۆکچەدال، کخی، چەمی چۆماک، کانی رەش، دارستانی قەرە جەهەنەم، چێرمە و کوێستانی ئاکمل.

ر.م