رژێمی ئێران ٢ زیندانیی سیاسیی کوردی لە ورمێ لە سێدارە دا
رژێمی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢ زیندانیی سیاسیی کوردی بە ناوەکانی سابیر شێخ عه‌بدوڵاو دیاكۆ ڕه‌سوڵزاده لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدا.
رژێمی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢ زیندانیی سیاسیی کوردی بە ناوەکانی سابیر شێخ عه‌بدوڵاو دیاكۆ ڕه‌سوڵزاده لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدا.
لەو بارەیەوە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، "سابیر شێخ عه‌بدوڵاو دیاكۆ ڕه‌سوڵزاده دوو به‌ندكراوی سیاسی كوردی مه‌حكوم به ئێعدام کە ڕۆژی ڕابردوو بۆجێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان له بەندی ١-٢ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوه گواسترابوونه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، كاتژمێر یه‌كی ده‌مه‌وبه‌یانی ئه‌مڕۆ له حەوشەی ئه‌م زیندانه له‌سێداره دران.".
بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا ته‌رمی ئه‌و دوو زیندانییە سیاسییه ڕادەستی به‌بنه‌ماڵه‌كانیان نەکراوەتەوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە "دیاكۆ ڕه‌سووڵزاده له ڕێكه‌وتی ٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٢ / ٢٦ی شوباتی ٢٠١٤ و سابیر شێخ عه‌بدوڵایش له‌ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مەی هه‌مان ساڵدا / ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ له شاری مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانەوه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. هەروەها هاووڵاتییەکی دیكه‌دا به‌ناوی حوسێن عوسمانی لە رێکەوتی ٤ی ڕەشەممە / ٢٣ی شوبات دوایی بانگهێشتکردنی بۆ ئێدارە ئێتلاعات دەستبەسەر و هەموویان ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كران. ئه‌م سێ به‌ندكراوه سیاسییه بۆ ماوه‌ی ساڵێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا كه‌وتبوونه ژێر ئه‌شكه‌نجه و گۆشارەوە تاکوو دان بەوەدا بنێن کە له بۆمبدانانەکەی خەرمانانی ١٣٨٩ی / ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ شاری مه‌هاباددا بەشدار بوون، دواجار گوشارەکان کاریگەر بوون و هه‌ردووكیان بە ناچاری لە بەردەم کامێرای تێلەڤیزیۆندا دانیان بەم شتەدا نا، تۆڕی پرێس تێڤێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له خه‌رمانانی ١٣٩٣دا / تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دا دانپێدانانه‌كانیانی بڵاو كرده‌وه".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمه‌تبارکردنی ناوبراوان بە بۆمبدانان و دانپیانانە ناچارییەکە له حاڵێكدا بوو كه سێ ساڵ پێش ئه‌و بەروارە، واتە له ٤ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٨٩دا / ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ موحه‌ممه‌د پاكپوور، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی سپای پاسداران، وتبووی بكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م بۆمبدانانە کوژراون".
ئەوەش خراوەتەڕوو "له ڕێكه‌وتی ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٤ / ٢٨ی ئاداری ٢٠١٥ حوكمی ئێعدامی دیاكۆ ڕه‌سوڵزاده دەرچوو و له رێكه‌وتی ١٢ی ڕه‌شه‌مەی ١٣٩٢/ ٣ی ئاداری ٢٠١٥ یشدا سابیر شێخ عه‌بدوڵڵا و حوسێن عوسمانی به‌تۆمه‌تی «موحاربه (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا) له ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییەوە له كۆمه‌ڵەدا و به‌شداریكردن له دانانی بۆمبدا»، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی مهاباده‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “ئه‌حمه‌د جه‌وادی كیا ” بە لەسێدارەدان مەحکووم کران. دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی تۆمه‌تباران و هه‌روه‌ها پارێزه‌ری دانراو بۆ ئه‌م دۆسیەیە، دۆسیه‌کەی ئه‌م سێ به‌ندكراوه سیاسییه بۆ لقی ٤٧ی دیوانی باڵای ئێران نێردرا و بۆپێداچوونه‌وه‌ی دووباره ڕه‌وانه‌ی لقی یه‌كی دادگای ورمێ كرایەوە. ئه‌م دادگایه‌ش بۆ دووهه‌مین جار حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر سابیر شێخ عه‌بدوڵڵا و دیاكۆ ڕەسووڵزادەدا سەپاندەوە".
ژ.ت