رژێمەکەی ئاکەپە دەستی بەسەر٤ شارەوانی تری هەدەپەدا گرت
دەسەلاتداریی ئاکەپە-مەهەپە کە لە دوای هەڵبژارتنەکانەوە پەیتا پەیتا دەست بەسەر شارەوانییەکانی هەدەپەدا دەگرێت، ئەمڕۆش ٤ شارەوانیی تریی هەدەپەی داگیر کرد و قیوومەکانی خۆی تێدا دامەزراند.
دەسەلاتداریی ئاکەپە-مەهەپە کە لە دوای هەڵبژارتنەکانەوە پەیتا پەیتا دەست بەسەر شارەوانییەکانی هەدەپەدا دەگرێت، ئەمڕۆش ٤ شارەوانیی تریی هەدەپەی داگیر کرد و قیوومەکانی خۆی تێدا دامەزراند.
بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، قیووم لە پۆستی هەر دوو شارەوانیی هەدەپەی ناوچەکانی یەنی شەهیر و حەزرۆی ئامەد و ناوچەی هەزەخی شرنەخ و شارۆچکەی پەریی سەر بە ناوچەی مازگێردای دێرسم دانا.
بە دانانی ئەم چوار قیوومەی ئەمرۆ، ژمارەی شارەوانیەکانی هەدەپە لە شارە گەورەکان و ناوچەکانی باکوری کوردستان کە لە لایەن دەوڵەتی فاشیزمی تورکەوە دەستی بەسەردا گیراون و قیوومیان بۆ دامەزراندوون، گەیشتە ٢٠ شارەوانی.
ز.ش