رێپێوانە بەرفراوانەکەی پاریس بۆ ئیدانەکردنی پلانگێری کۆتایی پێهات

دوای ئەوەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری نیودەوڵەتی بەرامبەر بە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، رێپێوانێکی بەرفراوان بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ کۆتایی پێهات.

 رێپێوانەکە بە پێشەنگیی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا و کۆنگرەی کوردانی دیمۆکراتیکی فەرەنسا بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.

لە چوارچێوەی چالاکی و رێپێوانەکەدا، کوردستانییان لەسەر گۆشەگیری و پلانگێری نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ئوجالان، چەندین دۆسیەیان پێشکەشی ژمارەیەک رێکخراو کرد.

دوای رێپێوانەکە، لە گۆڕەپانی Republiquey گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازکرا و تێیدا نەجمەدین دەمیرئالپ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیکی پاریس قسەی کرد.

دەمیرئالپ وتی، رێبەر ئاپۆ، تەنها رێبەری گەلی کورد نییە، بەڵکو ئەو بووە بە رێبەری هەموو خەڵک و نەتەوەیەکی ژێردەستە و رەنجدەر.

رێپێوانە بەرفراوانەکەی پاریس بە بانگەوازییەک بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانە گەورەکە کۆتایی پێهات، کە بڕیار وایە لە ١٥ی ئەم مانگە لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا ساز بکرێت.

ز.ش