رێپێوانە بەرفراوانەکەی گەنجان بەردەوامە

رێپێوانی گەنجان لە فرانکفورد کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دەىستی پێکرد، لە دووەم رۆژیدا بەردەوامە.

رێپێوانەکە بە دروشمی "رێگا بە گۆشەگیری مەدە، لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئازاد بە" لە شاری فرانکفوردی ئەلمانیا دەستی پێکرد.

لە دووەم رۆژیدا رێپێوانەکەدا لە ناوچەی Dreieich-Sprendlingen لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ دەستی پێکرد.

رێپێوانەکەی ئەمڕۆ لە Luisenplatz-ی شاری Darmstadt بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێدێت.

چالاکەوانان دوای گردبوونەوەکە، دەچن بۆ ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد لە Darmstadt و لە وێ بەشدار دەبن لە مەراسیمی بەبیرهێنانەوەی گەریلای هەپەگە شەهید فرات چیچەک کە لە هەرێمی پاراستنی میدیا شەهید ببوو.

ز.ش