رێژەى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان ٥٧% بوو

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، رێژەى بەشداریکردنى دەنگدەران لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ٥٧% بوو.

  شیروان زرار وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، رێژەى بەشداریکردنى دەنگدەران لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە هەولیر ٥٨.٥٨% و لە پارێزگاى سلێمانی ٥٣.١% بووە.

راشیگەیاند، رێژەى بەشداریکردن لە پارێزگاى دهۆک ٦١.٨٧% و لە پارێزگاى هەڵەبجەش ٦٠.٩٠% بووە.

بەپێى لێدوانەکەى وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسیى هەرێم بە گشتى رێژەى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم گەیشتووەتە ٥٧.٢٣% .

هاوکات ئیسماعیل خورماڵی بڕیادەری کۆمسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسیى هەرێم راگەیاند، لە دواى ٢٤ کاتژمێر ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردن رێژەى دەنگ و کورسیى لایەنە بەشداربووەکانى هەڵبژاردن بڵاودەکەنەوە.

ر.م