رێکخراوی ڕەژاک بە بەخشینەوەی گوڵ لە کەرکوک ٨ی ئازاری پیرۆز کرد
لە شاری کەرکوک ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان-ڕەژاک بە چالاکی گول بەخشینەوە رۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد.
لە شاری کەرکوک ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان-ڕەژاک بە چالاکی گول بەخشینەوە رۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد.
ئیوارەی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک لە ساڵرۆژی جیهانی ژنان رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) بەبۆنەی ٨ی ئازار چالاکیەکیان رێکخست، سەرەتای چالاکیەکە بەیاننامەی رێکخراوەکە لەلایەن سومەیە کەرکوکی خوێندرایەوە کە تیدا هاتبوو: "ئێمە وەك رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان بە دروشمی تێكۆشانی ژنان (خۆبونە , بەرخۆدانە, ئازادیە) ئەم چالاکییە ئەنجامدەدەین."
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: "وەکو دەزانن لەساڵی ١٨٥٧ لەشاری نیۆیۆرك لە ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا ٤٠٠٠ چوارهەزار ژنی كرێكار،لەكارگەی (ڕستن و چنین ) بەهۆی زۆری كاتی كاركردن و كەمی حەق دەست , دەست بە مانگرتن دەكەن،بەهاوكاری خاوەن كارگە و پۆلیس هێرش دەكرێتە سەر ژنانی مانگرتوو دەرگای كارگە لەسەریان دادەخەن و كارگەكە دەسوتێنن، لەئەنجامدا (١٢٠) ژن بەهۆیئەم کارەوە سوتان و گیان لە دەستدا،لەساڵی (١٩١٠) لە كۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیستی نێودەوڵەتی ئەو رۆژە بەرۆژی ژنانی (كارمەند)ی جیهانی دەناسرێ، وە لەساڵی ١٩٧٧ ولایەتەیەكگرتۆكان ئەو رۆژەی بە رۆژیجیهانی ژنانقبول كرد."
لە کۆتایدا سومەیە کەرکوکی بەناوی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە بە روحی بەرخۆدانی ٨ی ئازار لە دژی كۆمەڵكوژی سەر ژنان و دەستدرێژی لەسەر مناڵی مێینە و بەشودانی كچی تەمەن بچوك و خەتەنە كردنی مێینە و فەتوای دژی ژنان بەردەوام دەبین لە تێكۆشانو سەردەكەوین."
لە دوای خویندنەوەی بەیاننامەکە ئەندامانی رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) بەدروشمی (ژن ژیان ئازادی)دەستیان بە بەخشینەوەی گوڵ کرد لەناو گەرەک و بازاڕەکانی شاری کەرکوک بۆ پیرۆزکردنی رۆژی جیهانی ژنان.
ز.ش