شارەوانییەکانی جزیر و هەزەخ لە پارێزگای شرنەخ و شارەوانی نسێبین لە پارێزگای مێردین لەلایەن قەیومەکانى ئاکەپەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەڵام سەرباری ئەوەش دەبێت یەکەم دووشەممەى هەموو مانگێک کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجوومەنى شارەوانییەکان بەڕێوە بچێت.
کاتێک ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانییەکانی هەدەپە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى مانگانەى شارەوانییەکانیاندا چوون بۆ بینای شارەوانی و لە بەردەم بینای شارەوانییەکان کۆبوونەوە، پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک رێگایان نەدا ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانییەکان بچنە ناو بینای شارەوانییەکانیان. پۆلیسەکان لە بەردەم بینای شارەوانیەیکان بە پاساوی ئەوەى "شارەدار (قەیوم) ئێوەى بانگهێشت نەکردووە" رێگایان پێنەدان بچن بەشداریى کۆبوونەوەى مانگانەى شارەوانییەکانیان بن لە بینای ئەو شارەوانییانەدا.
ژ.ت