زاخۆ: شیلان شاکر و چەند ئەندامێکی تەڤگەری ئازادی دەستگیر کران
لە شاری زاخۆ، شیلان شاکر، جێگری سەرۆکی تەڤگەری ئازادی و چەندین ئەندامی تەڤگەرەکە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کران.
لە شاری زاخۆ، شیلان شاکر، جێگری سەرۆکی تەڤگەری ئازادی و چەندین ئەندامی تەڤگەرەکە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کران.
لەوبارەوە تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ئاژانسی فورات نیوزی ڕاگەیاند:" سەعات ۲۲:۰۰ی شەوی چوار شەممە، لە شاری زاخۆ، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە، شیلان شاکر، جێگری سەرۆکی تەڤگەری ئازادی و چەندین ئەندامی تەڤگەرەکەمانی دەستگیر کردەوە. هەڤاڵ شیلان چەند رۆژێکە بۆ کاری رێکخستنی چوبووەتە زاخۆ و هیچ کارێکی نایاسیی نەکردووە. دەستگیرکردنەکەش به بێ هه‌بوونی فه‌رمانی دادوه‌ر یان هیچ هۆكارێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنەکە، نایاسایان لە لایەن ئاساییشی پارتییەوە بووە".
تارا حسێن، وتیشی:" له كاتێكدا كه هەڤاڵمان شیلان شاکر له سه‌ردانی ماڵی هه‌ڤاڵێکمان بەناوی موحەمەد زاخۆیی ده‌بێت، چوارده‌وری ماڵەکە به ئاساییش و هێزه‌كانی پارتی ده‌درێت و به شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی دیكه‌ماندا به‌ره‌و ئاسایشی زاخۆ ده‌برێن".
وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی وتیشی:" ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هێزه‌كانی پارتی به‌توندی ڕیسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین، پێویسته به‌زوترین كات هه‌ڤاڵ شیلان و هه‌ڤاڵانی دیكه‌مان ئازاد بكرێن، سه‌لامه‌تی گیانی هه‌ڤاڵانمان له ئه‌ستۆی پارتی دیموكراته و به‌رپرسیارن له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌یكەن".
هـ.هـ