زانکۆی کەرکووک جلوبه‌رگی میللی و بۆنە نەتەوەییەکانى قەدەغە کرد
بە نووسراوێکی فەرمی کە سەرۆکایەتیی زانکۆی کەرکووک ئاراستەی کۆلێژەکانی کردووە هەموو بۆنە و یادکردنەوه‌یه‌كی نەتەوەیی لە کۆلێژەکانی کەرکووک قەدەغە كردووه.
بە نووسراوێکی فەرمی کە سەرۆکایەتیی زانکۆی کەرکووک ئاراستەی کۆلێژەکانی کردووە هەموو بۆنە و یادکردنەوه‌یه‌كی نەتەوەیی لە کۆلێژەکانی کەرکووک قەدەغە كردووه.
نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی كه‌ركووك كه واژۆی د. عه‌باس حەسەن تقی، سەرۆکی زانکۆی کەرکووکی لەسەرە ئاراسته‌ی كۆلێژه‌كانی زانكۆكه كراوه و تیایدا هه‌موو بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی قه‌ده‌غه كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی فورات كه‌وتووه، هاتووه: بەهیچ شێوەیەک نابێت هیچ یاد و بۆنەیەکی نەتەوەیی لەنێو زانکۆ بەڕێوە بچێت، نابێت جگە لە جلوبەرگی فەرمیی زانکۆ هیچ جۆرە جلێکی دیكه لەبەر بکرێت.
دەربارەی ئەو بڕیارەی سەرۆکی زانکۆ خوێندکارانی زانکۆی کەرکووک ناڕازین و ده‌ڵێن پابه‌ند نابه‌ن به‌و بڕیاره‌وه. چه‌ند خوێندكارێكی كۆلێژی ئاداب بۆ ئاژانسى هەواڵى فورات قسەیان کرد و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی.
ڕێبوار رەئووف خوێندکاری کۆلێژى ئاداب لەو بارەیەوە وتی: ئەو بڕیارەی سەرۆکی زانکۆ ڕەت دەكەینه‌وه و پێیه‌وه پابەند نابین، ئیمە ساڵانی ڕابردووش یادی ئەو بۆنانەمان لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بەبێ هیچ کێشەیەک كردووه‌ته‌وه، ئەمساڵیش دەتوانین وەک ساڵانی ڕابردوو ئەو یادە بکەینه‌وه.
ڕێباز محەمه‌د خوێندکارێکی دیكه‌ی کۆلێژی ئادابە و دەڵێت: هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق یاد و بۆنەی خۆیان هەیە. ئێمەش وەک نەتەوەی کورد کۆمەڵێک بۆنەوە و یادمان هەیە. بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو بۆنانە، بە دژی گەلی کورد دەزانین و شایەنی قبووڵ كردن نییه.
هه‌ر له باره‌یه‌وه، محەمەد حاجی عوسمان په‌رله‌مانتاری شاری كه‌ركووك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا به ANFی ڕاگه‌یاند: سەرۆکی زانکۆ مافی ئەوەی نییە بڕیارێكی لەو شێوەیە بدات، چونکە ئەو یادانەی هه‌مانن فەرمین. بە تایبەت جەژنی نەورۆز لە عێراقیش بەفەرمی ناسراوە. ناوبراو وتیشی: هەر بڕیارێک لە دەره‌وەی دەستوور بدرێت، دەچێتە چوارچێوەی دژایەتیکردنی گەلی کورد و ئەوەش پێچەوانەى پێوەرە دیموکراتییه‌كانه و خزمەت بە پێکەوەژیان لە کەرکووك ناکات.
ساڵانی پێشووتر لە مانگی مارسدا لە زانکۆی کەرکووک یادی چەندین بۆنەی نەتەوەیی کورد دەکرایەوە، وەک بۆنەکانی: رۆژی جلی کوردی، یادی کیـمیابارانی هەڵەبجە، یادی ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ی كه‌ركووك و جه‌ژنی نه‌ورۆز. بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی «١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧» ڕێگرى ده‌كرێت لە یاد و بۆنەنەتەوەییەکان، بە تایبەتى یاد و بۆنەکانى گەلى کورد.
s.m