زەینەب جەلالیان دوو مانگ و نیوە لە زیندانی تاکەکەسیدایە

چالاکوانی کورد زەینەب خەلالیان لە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، لە کۆتایی حوزەیرانەوە و تا ئێستا لە زیندانی کرمان لە زیندانی تاکەکەسیدایە.

زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان کە لە مانگی حوزەیرانەوە لە کەرەنتینەی زیندانی وەرامین گواسترایەوە، تا ئێستاش لە زیندانی کرمان کە زیندانی تاکەکەسیدایە.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زەینەب جەلالیان لەم ڕۆژانەدا بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە دۆخێکی خراپدایە و لە زیندانی تاکەکەسی کرماندا ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵەکە زەینەب جەلالیان لە پەیوەندی تەلەفۆنیەکەدا ئاشکرای کردووە کە بەرپرسانی زیندانەکە پێیان وتووە کە ئەگەر تێچووی گواستنەوە  لەخۆی بگرێت، دەیبەنە زیندانی خۆی پارێزگای ورمێ.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پەیوەندی تەلەفۆنی زەینەب جەلالیان و خانەوادەکەی هەفتەیەک یەکجار بە ئامادەبوونی دوو کارمەندی ئەمنی ئەنجام دەدرێت. بەڵام ڕێگا نادرێت بە زمانی کورد قسە بکەن. بە ناچاری بە زمانی فارسی قسە دەکەن، بەڵام دایکی بە زەحمەت لێی تیدەگات.

ف.ق