ساکینە پەروانە زیندانیی سیاسی کورد لە زیندانی ئێراندا دەستی بە مانگرتن کرد

ساکینە پەروانە سیاسەتمەداری کورد کە مانگی شوبات لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکرد و لە زیندانی ئوڤین دەستبەسەرکراوە، بۆ ئازاری پاریزەر ئەبرۆ تیمتیک لە تورکیا کە لە ئەنجامی مانگرتن لە خواردندا گیانی لەدەستدا، دەستی بە مانگرتن کرد.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە زیندانی سیاسی کورد ساکینە پەروانە کە خەڵکی پارێزگای خۆڕاسانە ٥ی ئەیلول لە زیندانی ئەڤینی تاران دەستی بە مانگرتن کرد.

پەروانە هەفتەیەکە دەستی بە مانگرتن کردووە. نازانرێت تا کەی لەسەر مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێت.

ساکینە پەروانە تەمەنی ٣٠ ساڵە و ٧ی شوباتی ٢٠٢٠ کاتێک لە باشووری کووردستان دەگەڕایەوە لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکرا.

دادگای شۆرشی ئێران ١٧ی ئایار ٥ سال سزای زیندانی بەسەر پەروانەدا سەپاند.

ف.ق