سبەینێ ٢ی مانگ، لە چەندین وڵاتی جیهان چالاکی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە باشوری کوردستانیش چالاکییەکان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا بەردەوامییان دەبێت.
خۆپیشاندانەکانی باشوری کوردستان کە لەلایەن بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا، پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕۆشنبیران و کەسایەتییەکانەوە ڕێک دەخرێن.
ڕێکخەران داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، کە هەمووان بەشداریی چالاکییەکان بکەن، شوێنی چالاکییەکان لە شاروشارۆچکەکان بەمشێوەیەیە:
سلێمانی - کاتژمێر ٠٣:٠٠
لە شەقامی سالم "سەهۆڵەکە" دەستپێدەکات بۆ بەردەم باخی گشتی.
كهلار - کاتژمێر ٠٤:٠٠
لە بەردەم پارکی لەیلا قاسم بەڕێوەدەچێت
چهمچهماڵ – کاتژمێر ٠٣:٠٠
لەبەردەم پارکی ٨ مارس تا بەردەم کتێبخانەی گشتی.
تهقتهق – کاتژمێر ٠٣:٠٠
لە بەردەم باخی گشتی بەڕێوەدەچێت.
دهربهندیخان – کاتژمێر ٠٢:٠٠
لە بەردەوام قاوەخانەی کلتوریی بەڕێوەدەچێت.
ڕانیە: کاتژمێر ٠٣:٠٠
لە بەردەم باخی گشتی بەڕێوەدەچێت.
كفری – کاتژمێر ٠٣:٣٠
لە بازاڕدا بەڕێوەدەبرێت
ف .ق