سزای ٨ ساڵ زیندانی بەسەر پەرلەمانتارێکی هەدەپە-دا سەپێندرا
سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە زینداندا ڕاگیراوە، دادگای ئامەد سزای ٨ ساڵ زیندانیکردن بەسەر عەبدوڵا زەیدان، پەرلەمانتاری جولەمێرگ-ی هەدەپە-دا سەپاند.
سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە زینداندا ڕاگیراوە، دادگای ئامەد سزای ٨ ساڵ زیندانیکردن بەسەر عەبدوڵا زەیدان، پەرلەمانتاری جولەمێرگ-ی هەدەپە-دا سەپاند.
ئەمڕۆ، لە پێنجەمین دادگای سزا قورسەکانی شاری ئامەد، دانیشتن لەسەر کەیسی عەبدوڵا زەیدان، پەرلەمانتاری شاری جولەمێرگ-ی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا، دادوەر سزای ٨ ساڵ و ١٥ مانگ زیندانیکردنی بەسەر عەبدوڵا زەیدان-دا سەپاند.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ڕۆژی ٠٤-١١-٢٠١٦ ەوە، عەبدوڵا زەیدان لە زیندانی F ی شاری ئەدیرنە-ی تورکیا دەستبەسەرە.