سكاڵایەکی نوێ لەدژی تونجەل ئامادەکرا
داواکاری گشتی تورک بۆ سزادانی سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە سکاڵایەکی نوێی تۆمارکرد.
داواکاری گشتی تورک بۆ سزادانی سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە سکاڵایەکی نوێی تۆمارکرد.
داواکاری گشتی ئامەد بە بیانووی ' سووکایەتی بە سەرۆککۆمار کردووە' سکاڵایەکی نوێی لەدژی سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە تۆمار کرد.
لە سکاڵاکەدا قسەکانی تونجەل لە چالاکی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا بۆ شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی گولتەن کشاناک و فورات ئانلی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد وەک بیانوو پیشاندراوە. لەو چالاکیەدا سەباحەت تونجەل رەخنەی ئەوەی لە ئەردۆغان کردبوو کە 'دوژمنی ژنانە'. ئاکەپە و ئەردۆغان لەدژی کوردن. ئەو رەخنانە وەک سووکایەتی بە سەرۆککۆمار لە قەڵەمدراوە.
تەنجەل: تاوانم نەکردووە
تەنجەلیش رایگەیاند، ئەو هیچ تاوانێکی نەکردووە و ئەو لێپرسینەوەی لەبارەی ئەوەوە دەستپێکراوە، ئاستەنگکردنی سیاسەت، هزر و ڕێکخستنە.
داواکاری گشتی تورک داوای کرد سزای ٤ ساڵ سزا بەسەر تونجەلدا بسەپێنرێت.
ف.ق