سلێمانی لە ڕۆژی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا لە شەقام بوو

لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان گەلی سلێمانی ئەمرۆ لە شەقام بوو.

چالاکی و خۆپێشاندانی جەماوەری ئەمرۆ لە ڕۆژی جیهانی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان  لە باشوری کوردستان بەرێوە چوون، لە چوار چیوەی ئەو چالاکیانە ئەمرۆ لە شاری سلێمانی  بە چالاکی جۆر بە جۆر پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە دژی داگیر کاری دەوڵەتی تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

 

لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی هاوڵاتیان کۆ بوونەوەو خۆپێشاندانیکی جەماورەیان ڕێک خست بە دروشمەکانی (بژی بەرخودانی ڕۆژئاوا)، (فاشست ئەردۆغان) و ( یەکیتی کورد ئاوایە، باشوریش ڕۆژئاوایە) بەرەو باخی گشتی شارەکە بەرێوکەوتن لە شەقامی سالم لە پاڵ پەیکەری شۆرش گیری گەورەی گەلی کورد شەهید ئارام بە ڕووحی ئەو شەهیدە مەزنە پشتیوانی خۆیان بۆ تێکۆشانی ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە.

 

لە کاتی گەیشتنی خۆپێشاندەران لە بەردەم باخی گشتی هەریەک لە بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوی کوردستان نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان پەیامیان خوێندەوە جەختیان لە لە یکرێزی گەلی کورد پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکردەوە داوایان لە گەل کرد چالاکی و خۆ پێشاندانەکانیان بەردەوام بێت تاکو تێکۆشانی ڕۆژئاوای بەسەر فاشیزمدا سەر دەخەن.

 

هەروەها بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا ڕەخنەی توندی لە هەریەک لە دامەزراوەکانی پەرلەمان و حکومەت هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم گرت کە لە ئاستی ئەو کۆمەڵ کوژریەی  بەرامبەر گەلی کورد بەرێوە دەچیت، بێ دەنگن و هەڵوێستەکانیان وەک پێوست نیە.

 

لە چوارچیوە پشتیوانەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەر ئەمرۆ لە پەرتوکخانەی جەماڵ عیراف سیمنارێک بۆ هەریەک شالاو خالید، هاوڕی عەبدوڵا و دەشتی مەحمود  لە ژێر ناونیشانی (تێۆری ئۆجەلان پەیوند ڕزگاری گەلانەوە) بەرێوە چوو.

 

 هاوکات هەر ئەمرۆ لە درێژەی کار و چالاکیەکان  لە هۆلێ ئەمنە سورەکەی  شاری سلێمانی پێشنگایەکی فۆتۆ گرافی بۆ وێنەی شەرڤانان کرایەوە کە جەختیان لە تێکۆشان و بەرخودانی شەرڤانان دەکرد دژی هێزە تاریک و درندە یەک لە دوای یەک یەکەکان.

 

ڕ.ح