سلێمانی، پێشانگایەک بۆ پەڕتوکەکانی ئۆجالان کرایەوە
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەری سلێمانی پینشنگاکەیان کردوەتەوە.
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەری سلێمانی پینشنگاکەیان کردوەتەوە.
ئەمڕۆ. لە قاتی دووی کارگەی جگەرەی شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، پێشانگایەک بۆ کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی بەشداریان بوو لە فیستیڤاڵی ھەرزان کردنی نرخدا.
لەو بارەوە گەنجان رایانگەیاند:ئەم پێشانگایەمان کردەوە کە کتێبەکانی سەرۆک ئۆجالانی تێدایە، لەگەڵ کاری دەستی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئاوێتەمان کردوەن، ئامانجامان ئەوەیە، تا هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو بکەینەوە و بیگەیەنینە خوێنەران.
جەختیشیان کردوەتەوە، بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن کڕیاری کتێبەکان بن، داشکاندیان بۆ نرخەکان کردوە و کتێبێک کە پێشتر بە ١٠ ھەزار دینار بووبێت، ئیستا نرخەکەی بۆ ٥ ھەزار دشکاندوە.
ڕێکخەرانی پێشانگاکە ڕایانگەیاند: تا کۆتایی ھاتنی ئەم فیستیڤاڵە، کە تا کۆتایی مانگی دووە، لە چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.
جێگای باسە، ئەم پێشانگای کتێبە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە و لەزۆربەی شارو شارۆچکەکان و لە شوێنە گشتییەکاندا کتێبیان داناوە، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگەیان لێگیراوە کە لە شوێنە گشتیەکاندا بەردەوامی بە پێشانگاکەیان بدەن، بە بیانووی ئەوەی کە گەنجانی وڵاتپارێز پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، و ڕۆژانی دواییان کردووە.