سه‌ربازانی توركیا ئاگریان له دارستانه‌كانی سلۆپی و قۆسه‌ر به‌ردا
له دارستانه‌كانی چیای جوودی و خورس ئاگر كه‌وته‌وه. گوندنشینان كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگره‌كه دابمركێننه‌وه ده‌ڵێن، سه‌ربازانی توركیا ئاگریان له ناوچه‌كه به‌رداوه.
له دارستانه‌كانی چیای جوودی و خورس ئاگر كه‌وته‌وه. گوندنشینان كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگره‌كه دابمركێننه‌وه ده‌ڵێن، سه‌ربازانی توركیا ئاگریان له ناوچه‌كه به‌رداوه.
له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی بێسپنا-ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سلۆپیی شرنه‌خ كه ده‌كه‌وێته بناری چیای جوودی ئاگر كه‌وته‌وه. سات به سات ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات. ژماره‌یه‌كی زۆری دار و دره‌خت سووتاون. گوندنشینان به ده‌رفه‌ته‌كانی خۆیان هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن. بۆ هه‌مان مه‌به‌ست تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌وانیی سلۆپی كه له لایه‌ن هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ڕوویان له ناوچه‌كه كرد.
له خورس سه‌دان دۆنم سووتا
له ناوچه‌ی خورس-ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی قه‌رس-ی پارێزگه‌ی مێردین له بناری چیای مازی ئاگر كه‌وته‌وه. ڕووبه‌ری نێوان ئیزه‌ر و دۆكانێ به‌هۆی ئاگره‌كه بوو به خۆڵه‌مێش.
گوندنشینان كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ربازانی توركیا كه دوێنێ له ناوچه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٤:٣٠ ئاگریان له ناوچه‌كه به‌رداوه.
s.m