سه‌ربازانی توركیا ده‌وروبه‌ری شاری دێرسم ده‌سووتێنن
سه‌ربازانی توركیا ده‌وروبه‌ری شاری دێرسم-ی باكووری كوردستان ده‌سووتێنن و سات به سات ئاگره‌كه زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه.
سه‌ربازانی توركیا ده‌وروبه‌ری شاری دێرسم-ی باكووری كوردستان ده‌سووتێنن و سات به سات ئاگره‌كه زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه.
به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر له هه‌موو شوێنێكی شاری دێرسم ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه. ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له ناوچه‌كانی كووتووده‌ره، هارسی، ئاره‌كی، زارگۆڤیت و ئاهبانۆس به‌رده‌وامه. به‌پێی زانیارییه‌كان له ناوچه‌ی پیلڤه‌نك-یش ئاگر له دارستان به‌ربووه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
دوێنێ له ناوچه‌ی مێزگرا-ی شاری دێرسم به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆن ئاگر له نێوان گونده‌كانی كاله و گه‌بان كه‌وته‌وه. ڕاگه‌یه‌نرا كه ئاگره‌كه له گوندی كاله نزیك بووه‌ته‌وه و هاتووچۆش بۆ گونده‌كه قه‌ده‌غه كراوه.
شاره‌دار: سه‌ربازان ناهێڵن ئاگره‌كه بكوژێنرێته‌وه
ته‌كین توركه‌ل شاره‌داری ناوچه‌ی مێزگر ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامه و ئاگره‌كه به‌ره‌و گوندی كاله ته‌شه‌نه‌ی كردووه. گوتیشی، له زۆر شوێن ئاگر بڵاوبووه‌ته‌وه و سه‌ربازانی توركیا ڕێگه ناده‌ن هاوڵاتییان دایبمركێننه‌وه.
s.m