سه‌ربازانی توركیا له‌ برادۆست ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له‌ منداڵێک كرد

سه‌ربازانی توركیا له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له‌ منداڵێک كرد كه‌ خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانی بوو. ڕێیان زوبه‌یر گوتی، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ هه‌ڵاتم و مه‌ڕه‌كانیشم هێشتا له‌ ناوچه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

ده‌وڵه‌تی تورک به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان. له‌ ڕۆژانی ڕابردووه‌وه‌ سه‌ربازانی سوپای تورک چه‌ندین جار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیلی ده‌ڤه‌ری برادۆست-ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی سیده‌كان.

به‌یانیی ئه‌مڕۆ منداڵێك به‌ناوی ڕێیان زوبه‌یر كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست مه‌ڕه‌كانی ده‌له‌وه‌ڕاند، له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای داگیركه‌ره‌وه‌ ده‌ستڕێژیی گوله‌ی لێ كرا. ڕێیان گوتی، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ هه‌ڵاتم و مه‌ڕه‌كانیشم هێشتا له‌ ناوچه‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

s.m